لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمریکا سێ کەس کوژران

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمریکا سێ کەس کوژران
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمریکا دوو کەس کوژران و دواتریش خەڵک تەقەیان لە بکوژەکە کرد و ئەویش کوژرا.

لە شاری نیوئۆرلینز سەر بە ویلایەتی لویزیانا، رۆژی شەممە 20ی شوبات، کەسێک دوای ئەوەی چووەتە بازاڕێکی چەک فرۆشتن، هەر لەوێ دەستی بە دەستڕێژی گولـلە بەناو خەڵکدا کردووە و بەو هۆیەشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بە گوتەی پۆلیسی نیوئۆرلینز، دواتر ئەو کەسانەی چەکیان پێبووە، تەقەیان لە بکوژەکە کردووە و ئەویش کوژراوە. جگە لەوەش، دوو کەسی دیکە برینداربوون. تاوەکو ئێستا پۆلیس ناسنامەی کوژراوەکانی ئاشکرا نەکردووە.

سەبارەت بە هۆکاری تەقەکردنەکەش، پۆلیس دەڵێت، هێشتا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و پاڵنەری پشت ئەو هێرشکردنە دیارنییە.
rudaw -
Top