ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ھێچ زیادبوونێك لە ژمارەی ھێز و بنكە سەربازییەكان لە سووریا نییە
گوتەبێژ بەناوی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی واشنتن، واین مارۆتۆ لە تویتێكدا لە سەر پێگەی تویتەر گوتی: "ئەركی ھاوپەیمانی لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا نەگۆڕاوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ ھاوبەشەكانمان لە ھێزەكانی سووریای دیموكرات كار دەكات لەپێناو شكستپێھێنانی داعش".
ھەروەھا گوتی: "ھاوپەیمانی بەشێوەیەكی رێكخراوە گەڕی ئەمنی ئەنجامدەدات بەمەبەستی دووبارە گەیاندنی كەلوپەلی لۆجستی كاروانەكان لە ناوچەی ئەمنی لە رۆژھەڵاتی سووریا و پشتیوانیكردن و بەھێزكردنی بنكەكان".
لە كۆتایی تویتەكەدا گووتی: "ھیچ زیادبوونێك لە قەبارە و بنكەكاندا نییە".
k24 -
