مۆسکۆ چەک و پێداویستی سەربازی بۆ زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان هەناردە دەکات

    مۆسکۆ چەک و پێداویستی سەربازی بۆ زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان هەناردە دەکات
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڕۆس ئەبرۆنسۆند، کە بەرپرسی هەناردەی چەکی روسیایە رایگەیاند، ئاستی هەناردەکردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی لە ساڵی 2020دا لە هەمان ئاستی ساڵی 2019 دا بوە، ساڵی رابردو بە بەهای 13 ملیار دۆلار هەناردەی کردوە.

بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، ئەلیکساندەر مێخیڤ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڕۆس ئەبرۆنسۆند، کە بەرپرسی هەناردەی چەکی ڕوسیایە لەمیانی بەشداریکردنی لەکردنەوەی پێشانگای چەک رایگەیاندوە، سەرەڕای سزاکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمپانیاکە ساڵی ڕابردو توانیویەتی بەرهەمی سەربازی بە بەهای 13 ملیار دۆلار بفرۆشێت.

روسیا یەکێک بوە لە وڵاتانی هەناردەکارانی چەک لە جیهاندا، کە ساڵانە بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار چەک دەفرۆشێت

لە ماوەی دەیەی رابردودا، روسیا یەکێک بوە لە وڵاتانی هەناردەکارانی چەک لە جیهاندا، کە ساڵانە بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار چەک دەفرۆشێت.

مۆسکۆ چەک و پێداویستی سەربازی بۆ زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان هەناردە دەکات

پێشتریش گەورە کاربەدەستانی روسیا رایانگەیاندبو، مۆسکۆ چەک و پێداویستی سەربازی بۆ زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان هەناردە دەکات.






خەندان-
Top