توركیا داوای سه‌پاندنی زیاتر له چوار ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند ده‌كات
داواكاری گشتی توركیا له‌میانه‌ی دانیشتنی دوه‌می دادگادا تۆمه‌تی "سه‌رزه‌نشتكردن"ی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی مه‌تین ئاكپیناری ته‌مه‌ن 77 ساڵ، مجداد جیزنی ته‌مه‌ن 75 ساڵ كرد، دوای ئەوەی لەمیانی بەشداریکردنیان له‌به‌رنامه‌ی "مه‌یدانی گه‌ل" له 21ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2018 ره‌خنه‌یان له‌حكومه‌ت و سیستمی حوكمڕانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا گرتبو.
به‌شێوه‌ی نههاتو تۆمه‌ته‌كان ئاڕاسته‌ی مه‌تین ئهكبینار كران، مجداد جیزنیش به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه نه‌یتوانی به‌رده‌وامی به ئاماده‌بون له دانیشتنه‌كه‌دا بدات
له دانیشتنی یه‌كه‌می دادگاییكردندا، به‌شێوه‌ی نههاتو تۆمه‌ته‌كان ئاڕاسته‌ی مه‌تین ئاكپینار كران، مجداد جیزنیش به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه نه‌یتوانی به‌رده‌وامی به ئاماده‌بون له دانیشتنه‌كه‌دا بدات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داواكاری گشتی داوایكرد، كه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌هۆی "سوكایه‌تیكردن و سه‌رزه‌نشتكردن" به ئه‌ردۆگان له ساڵێك و دو مانگ تا چوار ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی بكرێن.
قسه‌كانی له‌كاتی به‌رنامه‌كه‌دا ته‌نها ده‌ربڕینی بیروڕا بوه، شه‌خسی سه‌رۆك كۆماری نه‌كردوه‌ته ئامانج
مه‌تین ئاكپینار له‌میانه‌ی به‌رگریكردنی له‌خۆی لە یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، كه قسه‌كانی له‌كاتی به‌رنامه‌كه‌دا ته‌نها ده‌ربڕینی بیروڕا بوه، شه‌خسی سه‌رۆك كۆماری نه‌كردوه‌ته ئامانج، ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌بێ هیچ فشارێك به‌ویستی خۆیداوه، "له‌میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا باسی هونه‌رم كردوه، پاشانیش باسی دیموكراسی و ئه‌و قۆناغانهم كرد كه ئێمه‌یان گه‌یاندوه‌ته دیموكراسی".
هێزه ئه‌منیه‌كان هونه‌رمه‌ندانی ناسراو میتن ئاكپینار و مهجدات جیزن-یان ده‌ستگیركرد
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی، كه ئه‌ردۆگان به هه‌ڕه‌شه تۆمه‌تباری كردن، هونه‌رمه‌ندانی ناسراو میتن ئاكپینار و مهجدات جيزن-یان ده‌ستگیركرد، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن و ڕایگه‌یاند، "باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
دیموكراسی له توركیا تاكه چاره‌سه‌ری رزگاریمانه له جه‌مسه‌رگیری، نائارامی و ئاژاوه
مجداد جیزن كه به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ مه‌تین ئاكپینار به‌شداری هه‌مان بهرنامهبو رایگه‌یاند، "دیموكراسی له توركیا تاكه چاره‌سه‌ری رزگاریمانه له جه‌مسه‌رگیری، نائارامی و ئاژاوه، ئه‌گه‌ر نه‌شمانده‌توانی به‌م خاڵه بگه‌ین، ڕه‌نگه كه‌سێك بێت و سه‌ركرده و سه‌رۆك هه‌ڵبواسێت، یان كۆتاییه‌كی خه‌مباری سه‌ركرده‌كان ببینین".
له هه‌مان به‌رنامه‌دا مجداد جیزن وتی، "ئه‌ردۆگان ناتوانێت نیشتیمانپه‌روه‌ریی ئێمه تاقی بكاته‌وه، ئێمه چه‌نده وڵاتمان خۆش ده‌وێت، سنوری خۆت بزانه".
هەر لەبارەی ئەردۆگانەوە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌ردۆگان ڕۆژانه نزیكه‌ی 200 (دوسه‌د) تاوان ئه‌نجامده‌دات، كه‌سێكی شەڕانگێزە".
خەندان
