سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران
گرۆسی دەیەوێت هەنگاو و بریاری داهاتووی ئێران بزانێت.
بەرپرسانی ئێران 21ی شوباتیان وەک دوا وادە بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دیاریکردبوو، کە ئەگەر ئەمەریکا سزاکانی سەر تاران هەڵنەگرێت ئەوانیش رێگە بە تیمە پشکنەرەکانی ئاژانسەکە نادەن سەردانی بنکە ئەتۆمییەکانیان بکەن.
دوو رۆژ پێش کۆتاییهاتنی وادەکەی ئێران، سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
k24 -
