لە ئه‌سته‌نبوڵ ئۆپەراسیۆنێكی گەورە بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی PKK ئەنجام درا
هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌سته‌نبوڵ، ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌یان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ده‌ست پێكرد و له ئه‌نجامدا 11 كه‌س ده‌ستگیر كران.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/2/2021، هێزەكانی ئاساییشی ئه‌سته‌نبوڵ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌وره‌یان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ده‌ست پێكرد و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووتەوە، بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ 25 كەس دەرچووە، كە سەر بە PKKـن و بە نهێنی كاریان بۆ دەكه‌ن، بەڵام لەو ژماره‌یه 11ـیان دەستگیر كرا.
ئۆپەراسیۆنەكە لە 28 شوێنی ئه‌سته‌نبوڵ ئەنجام دراوە، بە شێوەیەك بووە هێلیكۆپتەریشیان بە كار هێناوە، بەڵام نەیانتوانیوە هەموو داواكراوەكان دەستگیر بكەن.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، لەو 11 كەسەی بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە PKK دەستگیركراون، چواریان ئازاد كراون و ئەوانی تریش راپێچی زیندان كراون.
باسنيوز
