ئەمریکا گەڕایەوە رێککەوتنی ژینگەیی پاریس
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوێنێ هەینی بە فەرمی گەڕایەوە نێو رێککەوتنی ژینگەیی پاریس، دوای ئەو بڕیارەش زانایان و دیپلۆماتانی بیانی پێشوازییان لە گەڕانەوەی ئەمریکا کرد بۆ ناو رێککەوتنە 30 رۆژی پاش دەستبەکاربونی جۆ بایدن.
لە ساڵی 2015نزیکەی 200 وڵات رێککەوتنێکیان بۆ رێگەگرتن لە گۆڕانکاری کارەساتاوی ژینگە واژۆکرد
لە ساڵی 2015 نزیکەی 200 وڵات رێککەوتنێکیان بۆ رێگەگرتن لە گۆڕانکاری کارەساتاوی ژینگە واژۆکرد لەوکاتەوە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تەنها وڵات بو کە لە رێککەوتنەکە کشایەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشو ئەو هەنگاوەی نا، کارەکان زۆری تێدچێت.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ژینگە بەشداری دەکات لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت بەبۆنەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنەکە
جۆن کیری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ژینگە بەشداری دەکات لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت بەبۆنەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنەکە، کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بەشداری تیادا دەکات.
بایدن بەڵێنی داوە نەخشەڕێگایەک بۆ ئەمریکا دابنێت، کە هەتا ساڵی 2050 دەستکەوتی دەرهاویشتە گازییەکان نەهێڵێت، زانایان وتویانە ئەو ئامانجە لەگەڵ پێداویستییەکاندا گونجاوە، لە کاتێکدا جەختیش دەکەنەوە لەوەی دەبێت هەتا ساڵی 2030 دەرهاویشتە گازییەکانی جیهان بە ڕێژەی 50% کەمبکرێتەوە بۆ رێگریکردن لە کاریگەرییە وێرانکارییەکانی گۆڕانی کەشو هەوا.
خەندان
