رۆیتەرز: ئیدارەی بایدن ئیسرائیلی لەپلانێکی خۆی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ئاگادارکردۆتەوە

 رۆیتەرز: ئیدارەی بایدن ئیسرائیلی لەپلانێکی خۆی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ئاگادارکردۆتەوە
ئاژانسی رۆیتەر لەسەر چاوەیەکەوە ئاشکرایکردوە، پێشتر ئیدارەی بایدن ئیسرائیلی لەپلانێکی خۆی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ئاگادارکردۆتەوە.

پلانەکەی ئەمریکا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بوە لەگەڵ ئێران بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە

بەگوێرەی سەرچاوەکەی رۆیتەرز، پلانەکەی ئەمریکا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بوە لەگەڵ ئێران بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەهەریەک لەبریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیای راگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی گفوگۆ لەگەڵ ئێران

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەهەریەک لەبریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیای راگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی گفوگۆ لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 کە ئامانجی سەرەکی لێی رێگرتن بو لەبەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە.

ئەو سەرچاوەیەی رۆیتەرز ئەوەشی ئاشکراکردوە لەماوەی کۆبونەوەی کۆمەڵەی "5 + 1" ئەمریکا پەیامێکی لەوبارەیەوە ناردوە.

دوای کشانەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەرێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان، لەساڵی 2019-ەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەستیکرد بە پێشێلکاریکردن لەرێککەوتنەکە.

لەئێستادا، هەریەک لەتاران و واشنتن گەڕانەوەی ئەوی دیکەیان بۆ رێککەوتنەکە کردۆتە مەرجی هەڵگرتنی هەنگاوی نوێ لەوبارەیەوە.









خەندان
Top