نەتەوە یەکگرتوەکان داوا دەکات ڤاکسینی کۆرۆنا بە "دادپەروەری" بەسەر وڵاتانی جیهان دابەشبکرێت
داوا دەکەن پلانێکی هەماهەنگی هەبێت بۆ دابەشکردنی بەپەلەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر وڵاتانی جیهاندا
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ئاماژەی بەوەشكرد، داوا دەکەن پلانێکی هەماهەنگی هەبێت بۆ دابەشکردنی بەپەلەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر وڵاتانی جیهاندا، بۆ ئەو مەبەستەش بەپێویستی دەزانن زاناکان، کۆمپانیاکان و بەرهەمێنەرانی ڤاکسینەکان هەماهەنگی تەواو لەنێوانیاندا دروست بکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە دۆمنیک راب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا و بەرپرسانی خاچی سوری نێودەوڵەتی لەکۆبونەوەکەدا داوایانکرد ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری راگرتنی شەڕ لەو ناوچانەدا دەربکات کەتائێستا نەتوانراوە ڤاکسینی کۆرۆنایان بەسەردا دابەشبکرێت و هاوکاری هەوڵەکان بن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا.
ئەمریکا 200،000،000 (دو سەد ملیۆن دۆلار) پێشکەشکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات
لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە وڵاتەکەی لەکۆتایی ئەم مانگەدا 200،000،000 (دو سەد ملیۆن دۆلار) پێشکەشکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات.
خەندان
