پێشکەوتوترین کەشتیی بۆشایی ئاسمانی ناسا دەگاتەسەر مەریخ
ئامانج لەو هەنگاوەش گەڕانەوە بەدوای نیشانە و ئاسەواری بونی کەرەستە بۆ ژیان
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی (ناسا) لەبارەی ئەو کەشتییە ئاسمانییە کەناوی "پێرسێڤەرانس"ە و بڕیارە کاتژمێر 3:55 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەکاتی ئەمریکا بگاتەسەر مەریخ ئاماژەی بەوەکردوە، ئامانج لەو هەنگاوەش گەڕانەوە بەدوای نیشانە و ئاسەواری بونی کەرەستە بۆ ژیان، پشکنینی ژیانی زیندەوارن لەسەر مەریخ و هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر پێکهاتەی ناوەکی مەریخ.
بەیەکێک لە پێشکەوترینی ئەو ئامێرانە دادەنرێت کە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون
کەشتیی بۆشایی ئاسمانی ناسا "پێرسێڤەرانس" بەیەکێک لە پێشکەوترینی ئەو ئامێرانە دادەنرێت کە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی دیاریکراو، بەجۆرێک زاناکان دەیانەوێت بزانن ئەگەری ژیان لەسەر مەریخ تا چ رادەیەکە.
ئەمریکا لەساڵی 1976 دا ئەمریکا یەکەم کەشتی رەوانەی مەریخ کرد
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێشەنگی ئەو هەوڵە زانستییانەیە کە هەوڵی چون بۆ سەر مەریخیان داوە. لەساڵی 1976 دا ئەمریکا یەکەم کەشتی رەوانەی مەریخ کرد، لەوکاتەشەوە ئەمە هەشتەمین جارە ئەو جۆرە گەشتانە ئەنجام دەدات.
28ی تەمموز ی ساڵی رابردو رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە
28ی تەمموز ی ساڵی رابردو کەشتیی بۆشایی ئاسمانی "پێرسێڤەرانس" رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراو و پێویستی بەوەبو زیاتر لە 483،000،000 (چوار سەد و هەشتا و سێ ملیۆن) کیلۆمەتر بڕوات بۆ ئەوەی لە مانگی شوباتدا بگاتە سەر مەریخ.
خەندان
