ئیدارەی ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی مووشەکێکی پێشکەوتوو بە میسر دەدات
ئیدارەی ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر گرێبەستێکی سەربازی بۆ فرۆشتنی مووشەکێکی پێشکەوتوو بە میسر، دەدات.
گرێبەستەکە بە بەهای 197 ملیۆن دۆلار لەنێوان ئەمریکا و میسر واژۆ کراوە و تایبەتە بە پێدانی مووشەکی جۆری () و کەلوپەلە پێویستییەکانی بە میسر.
سوپای میسر ئەو مووشەکانە لە پاراستنی کەناراوەکانی وڵاتەکەی و کەناڵی سوێس لەنێوان دەریای سور و دەریای ناوەڕاست، بەکار دەهێنێت.
ئاژانسی هاوکاریی ئەمنیی بەرگریی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەو گرێبەستە سەربازییەی لەگەڵ میسر واژۆ کراوە پاڵپشتیی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی تاواناکانی هاوپەیمانێکی ئەمریکا، دەکات.
باسنیوز
