وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هەولێر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هەولێر دەکات
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە راگەیاندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر دەکات.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا هاتووە: "کەنەدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات، پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئازیزانی قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، "پاڵپشتی خۆمان بۆ گەلی عێڕاق و ئەمریکاو هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپات دەکەینەوە، ئەنجامدەرانی ئەم توندوتیژییە دەبێت ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
basnews -
Top