ناتۆ تاوتێی زیادكردنی ژمارەی ھێزەكانی لە عێراق بۆ 10 ئهوهنده دەكات
وەزیرانی بەرگری ناتۆ نیازی ئهوهیان ههیه، ئەركی ھێزەكانیان لە مەشقدان و راهێنانكردن به هێزه عێراقییهكان فراوانتر بكهن.
دوێنی ئەمینداری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ پێشبینی كرد، وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی لەم ھەفتەیەدا رەزامەندی بنوێنن بۆ بەھێزكردنی ئەركی ناتۆ لە عێراق.
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "پێشبینی دهكات، وەزیرانی بەرگری رێكبكەون لە سەر ناردنی نێردەیەكی فراوان (بۆ عێراق) ھەروەھا زیادكردنی ژمارەی سهرباز و راوێژكاره سهربازییهكانی بۆ مهشقدانی ژمارەیەكی زیاتری دەزگا ئەمنییەكان ئەو وڵاتە".
ستۆڵتنبێرگ ئاماژەیكرد، فراونكردنی نێردەكە پلە بە پلە دەبێت.
ناتۆ لە ساڵی 2018 نێردەیەكی مەشق و راھێنانی لە عێراق بڵاوكردەوە، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای ھێزە ئەمنییه ناوخۆییهكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی "داعش".
لە كانوونی یەكەمی رابردووش، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن داوایكرد، ناتۆ ئهركهكهی له مەشق و راھێنانكردن به هێزه عێراقییهكان فراوانتر بكات.
k24 -
