كۆشكی سپی: سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی ھێرشەكەی سەر ھەولێری ھەیە
جین ساكی، گوتهبێژی كۆشكی سپی ئەمڕۆ، سێشەممە رایگهیاند، "سەرۆكی ئەمەریكا مافی وەڵامدانەوەی (ھێرشەكەی سەر ھەولێری) ھەیە"، بەڵام چاوەڕێی دەسنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكەین.
جەختیشیكردەوە لەوەی بەردەوامن لە پەیوەندی لەگەل "ھاوبەشە عێراقییەكانیان بۆ دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ھێرشی سەر ھەولێر".
ھەروەھا گوتیشی: "وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەكەی لە پەیوەندی دایە، بۆ لێكۆڵینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشی سەر ھەولێر"
سەرچاوە "رۆیتەرز"
k24 -
