ئێران کۆتایی بە پشکنینی لەناکاوی کورە ناوکییەکانی دەهێنێت
کۆماری ئیسلامیی ئێران چیتر رێگا بە پشکنینی لەناکاوی کورە ناوکییەکانی لەلایەن تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، نادات.
کازم غەریب ئابادی، نێردەی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئاژانسی وزەی ناوکی لە جێبەجێکردنی یاسایەک بۆ رێگریکردن لە پشکنینی لەناکاو، ئاگادار کردووەتەوە.
لە مانگی 11ـی 2020دا، پەرلەمانی ئێران یاسایەکی دەرکرد، کە بەهۆیەوە لە رۆژی 21-2-2021ـەوە ئەگەر سزاکانی سەری هەڵنەگیرێن، ئەوا ئێران رێگا بە پشکنینی لەناکاوی کورە ناوکییەکانی نادات.
کازم غەریب ئابادی هەروەها رایگەیاندووە، ئەوان پابەندن بە جێبەجێکردنی یاسایەکە و ئەگەر سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگیرێن، ئەوا ئێرانیش رێگا بە پشکنینی لەناکاوی کورە ناوکییەکانی دەدات.
باسنيوز
