نرخی نه‌وتی خاو به‌رزده‌بێته‌وه
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به 63.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخی نه‌وتی برێنێت 0.22%ـی به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به 63.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 1.23%ـی به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه به 59.92 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
زیادبونی گرژییه‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌جێهێشت
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه خستنه‌خواره‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له‌ناو خاكی سعودیه راگه‌یاند كه له‌خاكی یه‌مه‌ن و له‌لایه‌ن "گروپی حوسییه‌كان ئاڕاسته‌كراوه"، جارێكی دیكه‌ی زیادبونی گرژییه‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌جێهێشت.
ستیفن ئینێس سه‌رۆكی ستراتێجی بازاڕه جیهانییه‌كان رایگه‌یاند، پچڕانی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا پردێكی تری كورتخایه‌نی چاككردنه‌وه‌ی نرخه‌كان دابینده‌كات كه ڕه‌نگه نرخی نه‌وت به‌ره‌و ئاستێكی به‌رز ببات ببات، له كۆتاییشدا بازاڕه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاسته بڕۆن به‌ڵام كه‌مێك خێراتر ده‌بێت له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی دوشه‌ممه ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له‌ناكاو په‌سه‌ندكرد، ئه‌مه‌ش بوه یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌یه.
خه‌ندان
