ستۆلتنبێرگ مەزندە دەكات وەزیرانی بەرگری رازی ببن بە بەھێزكردنی ئەركی ناتۆ لە عێراقدا
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "مەزندە دەكات وەزیرانی بەرگری رێكبكەون لە سەر ناردنی نێردەیەكی فراوان (بۆ عێراق) ھەروەھا زیادكردنی ژمارەی كارمەندانی مەشقپێكردن و راوێژكردن لە ژمارەیەكی زیاتر لە دەزگا ئەمنییەكان ئەو وڵاتە".
ستۆڵتنبێرگ ئاماژەیكرد، فراونكردنی نێردەكە پلە بە پلە دەبێت.
ناتۆ لە ساڵی 2018 نێردەیەكی مەشق و راھێنانی لە عێراق بڵاوكردەوە بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای ھێزەكانی ئەمنی ناوخۆیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی "داعش".
لە كانوونی یەكەمی رابردووش، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن داوایكرد ناتۆ كاری مەشق و راھێنان لە عێراقدا فراوان بكات.
k24 -
