وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوخه‌میی بۆ كوژرانی 13 به‌ندكراوی تورك له كوردستان ده‌ربڕی
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ناڕەزایی لەسەر کوشتنی چەند هاووڵاتییەکی تورک لە هەرێمی کورستان ده‌رده‌بڕێ و هاوخه‌میی خۆی بۆ كه‌سوكاری كوژراوه‌كان ده‌ربڕی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر کوشتنی 13 بەندکراوی تورک ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه، كه "لەگەڵ هاوپەیمانەکەی ناتۆمان دەوەستینەوە و هاوخەمی بۆ خێزانی ئەوانە دەردەبڕین کە لە جەنگەکانی ئەم دوایەدا گیانیان لەدەست داوە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئەگەر راپۆرتی کوشتنی هاووڵاتییە تورکەکان بە دەستی پەکەکە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە گرووپێکی تیرۆرستی ناوی بردووە، راست بن، ئەوا زۆر بە توندی ئەو کارە ئیدانە دەکەن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كاتێكدایه دوێنێ یەکشەممە 14/2/2021، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رای گەیاند، لە ئەشکەوتێک له هه‌رێمی كوردستان تەرمی 13 هاووڵاتی تورکیان دۆزیوەتەوە کە لە لایەن پەکەکەوە کوژراون.
والیی ویلایەتی مەلاتیا، كە تەرمەكانی بۆ گواستراونەتەوە ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 10 ته‌رمی ئەو كوژراوانە ناسراونەتەوە و زۆربەیان پۆلیس بوونە و پەكەكە لە نێوان ساڵەكانی 2015 و 2016 رفاندوویانن.
پەکەکەش رای گەیاندووە، سوپای تورك هێرشی ئاسمانی و زەمینیی کردووەتە سەر کامپی دیلەکان و بووەتە هۆی کوژرانی بەشێک لە ئەندامانی میت و پۆلیسی خۆی، کە لای گەریلا دیل بوون.
باسنيوز
