روانگه‌ی سووریا: هه‌ژموونی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران گه‌یشته قامشلۆ و حه‌سه‌كه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به روانگه‌ی سووریای راگه‌یاندووه، رێكخراوی "فاتمییه‌كان"، كه لایه‌نگری كۆماری ئیسلامی ئێرانن، توانیویانه خه‌ڵكی زیاتر له ریزه‌كانیان ناونووس بكه‌ن. مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر چه‌كدارێكیان ده‌گاته (350) هه‌زار لیره‌ی سووریا، كه به‌رامبه‌ره به (120) دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی.
ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه له لایه‌ن كه‌سێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی به ناووی "حاجی عه‌لی" سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و تا ئێستا توانیویانه (250) ئه‌ندامی "دیفاع وطنی"ی لایه‌نگری رووسیا و (35) مه‌ده‌نی له ریزه‌كانی خۆیان ناونووس بكه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م زووانه نانووس كراوون فه‌وجێكیان به ناوی "طرطب" له باشووری حه‌سه‌كه بۆ كراوه‌ته‌وه و له‌وێ راهێنانیان پێده‌كرێت و دوای راهێنانه‌كه‌یان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ خۆرئاوای فورات.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت: ئه‌ندامانی "الدیفاع الوطنی" له لایه‌ن حكومه‌تی سووریاوه مانگانه بڕی (50) هه‌زار لیره‌یان پێده‌درێت. به‌ڵام مووچه نوێیه‌كه‌یان شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و مووچه‌یه ده‌بێت، كه پێشتر پێیان دراوه. ئه‌مه‌ش جۆرێكه له هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ریزی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه ناونووس بكه‌ن.
ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی لایه‌نگرانی ئێران له ناوچه‌كه به تایبه‌تی له سنووری قامیشلی و حه‌سه‌كه، نیگه‌رانی لای رووسه‌كان درووست كردووه.
روانگه‌ی سووریا رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌ش له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو، ئێران ده‌یه‌وێت ره‌گوڕیشه له سووریا دابكوتێت و بره‌وی به ناونووسكردنی ئه‌ندامی نوێ له ریزی گرووپه لایه‌نگره‌كانی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ئه‌و هه‌وڵانه له بار به‌رێت كه داوای كشانه‌وه‌ی له خاكی سووریا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرتی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان له ریزی گرووپ و هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران له باشووری سووریا ناونووس كردووه ژماره‌یان ده‌گاته (9600) كه‌س و هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌م دواییانه چوونه‌ته ریزی ئه‌و گرووپ و كۆمه‌ڵه چه‌كداریانه‌ی لایه‌نگری ئێرانن گه‌یشتووه‌ته (8350) كه‌س.
سه‌رچاوه: الحرة
k24 -
