هاوکارییە سەربازییەکانی تورکیا و پاکستان پەرەیان پێ دەدرێت
ھاوکات ماڵپەڕی (زی نیوس)ی ھیندی بڵاوی کردووەتەوە کە زانیاریی ورد ھەیە تاکوو ئێستا چەندین کۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی ھەردوو وڵاتدا بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوە چووە. لەوانە کۆبوونەوەی وەزیری بەرگریی پاکستان جەنەراڵ مەیان محەمەد ھیلال، لە ئیسلا ئاباد سەرپەرشتی شاندەکەی کردوو و جێگری سەرۆکی سوپای تورکیا جەنەراڵ سەلجووق بایراکتار ئۆغلۆ وەک سەرۆکی شاندی تورکیا بەشدار بووە.
ئەو کۆبوونەوانە بە مەبەستی چۆنیەتیی بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆم بووە بۆ تورکیا، چونکە پاکستان یەکێک لە وڵاتانی خاوەنی چەکی ئەتۆمە.
پازدەیەمین كۆبوونهوهكانی گرووپی دیالۆگی سهربازیی باڵای توركیا- پاكستان له نێوان رۆژانی ٢٢-٢٣ی كانوونی یهكهمی ساڵی ٢٠٢٠ له ئهنقهره ساز كرا. له كۆبوونهوهكاندا جێگری سهرۆكی ئهركانی سوپای توركیا، جهنهراڵ سهلچوك بایراكتائۆغلۆ سهرۆكایهتی شاندی توركیای كرد و سكرتێری بهرگریی جهنهراڵ میان محهمهد هیلال حسێن سهرۆكایهتی شاندی پاكستانی كرد.
بڕیارە کۆبوونەوەی داهاتووی گرووپی دیالۆگی سەربازیی نێوان پاکستان و تورکیا لە پاکستان بەڕێوە بچێت.
لە ساڵانی ڕابردوودا چەندان ڕاپۆرت لە میدیاکانی تورکیا و جیهان لەبارەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆم بڵاو کراوەتەوە و ڕەخنەگرانی ناوخۆی دەسەڵاتی ئاکەپەش بە توندی رەخنە لەو هەوڵانەی تورکیا دەگرن و ئاماژە بەوە دەکەن کە وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و بێکاری بووەتەوە، کەچی هەوڵ بۆ چەکی ئەتۆم دەدات.
باسنيوز
