ماریۆ دراگی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا سوێندی یاسایی خوارد

ماریۆ دراگی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا سوێندی یاسایی خوارد
ماریۆ دراگی بەڕێوبەری پێشووی بانکی ناوەندی یەکێتی ئەوروپا لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئیتاڵیا وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ سوێندی یاسایی خوارد، بڕیارە هەفتەی داهاتووش لە پەرلەمان متمانەی پێبدرێت.

رۆژێک دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی ئیتاڵیاوە راسپێردرا بۆ ئەوەی حکومەتێکی نوێی پێکبهێنێت، دراگی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی چڕکردوونەتەوە و لەلایەن زۆربەی سیاسییەکانەوە پشتیوانی دەکرێت.

ئیتاڵیا بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت سەرەکیترینیان کۆرۆنا و لێکەوتە خراپەکانی ڤایرۆسەکەن وئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کۆڤید 19 زۆرترین زیانی پێگەیاندووە.

بەهۆی ئەو ئەزموونەی لە بانکی ناوەندی یەکێتی ئەوروپا هەیەتی پێشبینی دەکرێت ماریۆ دراگی بتوانێت ئابووری ئیتاڵیا ببووژێنێتەوە.
k24 -
Top