نەتەوە یەکگرتووەکان: لەماوەی 44 رۆژدا ئیسرائیل 178 خانووی فەلەستینییەکانی وێران کردووە

 نەتەوە یەکگرتووەکان: لەماوەی 44 رۆژدا ئیسرائیل 178 خانووی فەلەستینییەکانی وێران کردووە
نووسینگەیەکی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، لەماوەی 44 رۆژدا ئیسرائیل 178 خانووی فەلەستینییەکانی وێران کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 13-2-2021، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە فەلەستین، لە راپۆرتێکدا باسی لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دژایەتیکردنی فەلەستینییەکان لە ماوەی ئەمساڵ (ساڵی 2021)، لە کەرتی رۆژئاوا، کردووە.

لە ماوەی ئەمساڵ (لە رۆژی 1ـی 1 تا ئەمڕۆ شەممە 13-2-2021)، ئیسرائیل 178 خانوو و باڵەخانەی فەلەستینییەکانی تێکداوە یان دەستی بەسەردا گرتووە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بەهۆی تێکدانی خانوو و باڵەخانەکانیان، 259 هاووڵاتیی فەلەستینی ئاوارە بوون.









باسنيوز
Top