ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 108 ملیۆن و 773 هەزار و 968 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 13-2-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، پورتوگال، چیلی، رۆمانیا، بەلجیکا، ئیسرائیل و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 78 ملیۆن و 667 هەزار و 946 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 396 هەزار و 4 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
