دەستلەكاركێشانەوە لەناو ئۆپۆزسیۆنی توركیا بەردەوامە
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، لە ئیزمیر ٣٢٩ ئەندامی سەر بە CHP بە فەرمی دەستیان لە ئەندامێتیی CHP هەڵگرتووە و چوونە ناو بزووتنەوەی مەملەكەت، كە ئینجە ماوەی هەفتەیەك دەبێت دایمەزراندووە.
هەر هەفتەیەك بەر لە ئێستا ٣ ئەندام پەرلەمانی CHP لەناو پەرلەمان وازیان لە CHP هێنا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا هۆكارەكەیان خستە ڕوو، بەڵام تاكوو ئێستا ئاشكرایان نەكردووە ئاخۆ دەچنە ناو پارتەكەی "موحەڕەم ئینجە"وە یان نا.
لە لایەكی ترەوە، چەند شارەزایەكی سیاسی لە توركیا پێشبینی دەكەن، لە ماوەیەكی نزیكدا لەناو پەرلەمان، زیاتر لە ١٠ ئەندام پەرلەمانی CHP دەست لەكار بكێشنەوە و بچنە ناو بزووتنەوەی مەملەكەت، چونكە ئەوان پێشتریش هەر سەر بە ئینجە بوون.
AKP بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە بزووتنەوەی مەملەكەت دەكات، چونكە بەم هەنگاوە دەیەوێت ئۆپۆزسیۆنی توركیا لاواز بكات.
باسنيوز
