تویتەر: ترەمپ تا هەتایە ناتوانێ بگەڕێتەوە

تویتەر: ترەمپ تا هەتایە ناتوانێ بگەڕێتەوە


بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای (تویتەر) رایدەگەیەنێت، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تا هەتا ناتوانێ بگەڕێتەوە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر.

نید سیگال، جێگری سەرۆکی کاروباری دارایی تویتەر بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (CNBC)ـی ئەمریکی راگەیاندووە، قەدەغەی سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (21-1-2017 تا 21-1-2021) تا هەتاییە ناتوانێ لە تویتەر هەژمار بکاتەوە.

نید سیگال هەروەها رایگەیاندووە، هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێک دابێ، ئەگەر یاساکانی تویتەر پێشێڵ بکات و هانی توندوتیژی بدات، ئەوا هەژمارەکەی دادەخرێت و هەرگیز ناتوانێ بگەڕێتەوە تویتەر.

لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتییەکەیدا و بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دۆناڵد ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کرد لەبەردەم باڵەخانەی کۆنگرێس خۆپیشاندان بکەن و دواتر خۆپیشاندەران چوونە ناو کۆنگرێس و دەستیان بەسەردا گرت.

دوای ئەو داوایەی ترەمپ، تویتەر هەژمارەکەی داخست.








باسنيوز
Top