قاوە مەترسیی سستبوونی دڵ کەمدەکاتەوە
قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی خواستێکی زۆری لەسەرە، توێژینەوەی زۆر هەن کە باس لە سوودەکانی بۆ تەندروستهێشتنەوەی جەستە دەکەن.
توێژینەوەیەکی نوێی دەستەی پزیشکانی دڵ لە ئەمریکا دەریخستووە خواردنەوەی قاوەی تاڵ مەترسیی سستبوونی دڵ کەمدەکاتەوە.
د. پێنی کریس ئێسێرتۆن، پسپۆڕی خۆراک لە دەستەی پزیشکانی دڵ لە ئەمەریکا دەڵێت، ئێمە پێداچوونەوەمان بۆ چەند توێژینەوەیەکی پێشووتر کردووە لەبارەی سوودەکانی قاوە لەسەر دڵ و بۆمان دەرکەوتووە مەترسیی سستبوونی دڵ کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕەکەی خۆراک روونیشیدەکاتەوە، ئەم سوودانەی قاوە بە مەرجێک دەبن ئەگەر هیچ بڕێکی شەکر یان کرێمی تێنەکرێت.
لە بەدواداچوونەکانی دەستەی پزیشکانی دڵ لە ئەمریکا کە پزیشکەکان سوودیان لە داتای 21 هەزار ئەمریکی وەرگرتووە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی رۆژانە بۆ هەر کوپێک قاوە کە دەیخۆنەوە مەترسیی تووشبوونیان بە ستسبوونی دڵ بە رێژەی ٪5 بۆ ٪12 کەمدەکاتەوە بە بەراورد بەوانەی قاوە ناخۆنەوە.
سستبوونی دڵ ئەو کاتە روودەدات کە دڵ بە تەواوی کاری خۆی ناکات، بەهۆی ئەوەی ئۆکسجین بە ماسولکەکانی دڵ ناگات ، ماسولکەکانی دڵیش بە شێوەیەکی کاریگەری گرژنابن بەمەش لەوانەیە کەسەکە بە دەست هەناسەتەنگی و بێهێزییەوە بناڵێنێت.
rudaw -
