دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 107 ملیۆن و 455 هەزار و 877 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10-2-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، پورتوگال، چیلی، رۆمانیا، بەلجیکا، ئیسرائیل و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 77 ملیۆن و 367 هەزار و 604 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 353 هەزار و 83 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.











باسنيوز
Top