دوای سێ ساڵ له‌بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، بایدن بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌رده‌كات
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌سایه‌ی جۆ بایدن گه‌ڕایه‌وه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كه جه‌خت له‌سه‌ر دیموكراسی و مافی مرۆڤ و یه‌كسانی ده‌كاته‌وه.
ده‌ستبه‌جێ و به‌هێزێكی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بایدن ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوه، " ده‌ستبه‌جێ و به‌هێزێكی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن".
ئێمه ده‌زانین كه ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ پێویستی به چاكسازی هه‌یه
باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه ده‌زانین كه ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ پێویستی به چاكسازی هه‌یه له‌روی ئه‌جێندای خۆی و ئه‌ندامێتی و كاره‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌ت كاره‌كانی له‌سه‌ر ئیسرائیل".
ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له سه‌رخستنی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له سه‌رخستنی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌وانه ئازادی ڕاده‌ربڕین و كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كان و ئایین یان باوه‌ڕ و هه‌روه‌ها مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژنان و كچان.
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری وڵاته‌كه‌شی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی، "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ك چاودێرێك كار ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بو ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی هانده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان
له‌به‌رامبه‌ریشدا، هیلیل نویر به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بو ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی هانده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان.
داوای له تیمه‌كه‌ی بایدن كرد خۆیان له ره‌خنه‌گرتن له ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ به‌دوربگرن و له بری ئه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر باسكردنی " پێشێلكارییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن " بكه‌نه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له (حوزه‌یران/6)ی 2018 كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی "ته‌ركیزی ناگونجاوی له‌سه‌ر ئیسرائیل"، ئه‌ندامێتی له‌و رێكخراوه ده‌كشێننه‌وه.
خه‌ندان
