لە سنە پزیشکی گشتیی کەمە
ئەنوەر ئیسماعیلی، بەڕێوبەری گشتیی بیمەی تەندروستیی پارێزگای سنە گوتی: "لە دوو شاری سنە و کامێران تا رادەیەک پزیشکانی گشتیی پێویست بەو پلانە لە بەردەستدان، بەڵام لە شارەکانی مەریوان، سەقز، قوروە و دیواندەرە پزیشکی گشتیی پێویست بەو پلانە کەمە."
پلانی پزیشکی خێزانی لە پارێزگای سنە بۆ پاڵپشتی لە چینی کەمداهاتی کۆمەڵگە دامەزراوە و مەبەست لەو پلانە ئەوەیە کە خەڵک بە هەر هۆیەک سەردانی پزیشکانی پسپۆڕ نەکەن.
بەڵام ئێستا بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی پارێزگای سنە جێبەجێکردنی ئەو پلانە ئەستەمە و پێویستی بە پزیشکی گشتییە کە ژمارەی پزیشکانی گشتیی پارێزگای سنە کەمترە لەوەی ئەو پلانەی پێ جێبەجێ بکرێت.
لە پارێزگای سنە 300 هەزار کەس لە بیمەی تەندروستیدا بۆ پلانی پزیشکی خێزانی ناویان نووسیوە و لەو ژمارە تەنیا هەزار و 500 بۆ 3 هەزار کەس لە ئاسانکارییەکانی ئەو بیمەیە بەشدارن.
rudaw -
