لە ئێران 67 کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیاندووە: "لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە هەموو ئێران 67 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناەوە گیانیان لەدەست داوە و بەمەش ژمارەی هەموو قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 58 هەزار و 536 کەس".
ڕاشی گەیاندووە تا ئێستا لە ئێران یەک ملیۆن و 473 هەزار و 756 کەس بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 260 هەزار و 45 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
