له مه‌غریب ده‌ست به‌سه‌ر نۆ ته‌ن مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی نیشتمانیی مه‌غریب، ئاشكرای كرد كه له ناوچه‌یه‌كی باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ ته‌ن مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/2/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی نیشتمانیی مه‌غریب، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، ڕای گه‌یاند كه له ناوچه‌ی كهلمیمی باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌دا، له ژێر خۆڵدا ده‌ست به‌سه‌ر نۆ ته‌ن مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له پرۆسه‌یه‌كی كه‌موێنه‌دا، تیمه‌كانیان له نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ ته‌ن و 177 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه.
ئاشكراش كراوه، كه لێكۆلێنه‌وه له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا كراوه كه گرێدراوی ئه‌و كاره‌ن، كه به یه‌كێك له كاره هه‌ره گه‌وره بازرگانییه‌كان ناسراوه.
مه‌غریب به یه‌كێك له وڵاته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر داده‌نرێ و به شێوه‌ی نایاسایی له ناوچه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته ده‌چێنرێ.
باسنيوز
