ئێران لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی بایدن دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە واشنتن دەکات پەلە بکات بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، دەشڵێت، ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە فشار دەخاتە سەر حکومەت تا هەڵوێستی لەبارەی رێککەوتنەکەوە توندتر بکات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی هەمشەهری کە دوێنێ شەممە بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند، "خەریکە ئەمریکاییەکان کاتیان بەدەستەوە نامێنێت، هەم بەهۆی یاساکەی پەرلەمانەوە و هەمیش بەهۆی کەشی هەڵبژاردنی کە پاش ساڵی نوێی ئێران (نەورۆز) دێتە ئاراوە".
داوا لە واشنتن دەکات پەلە بکات بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە واشنتن دەکات پەلە بکات بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە فشار دەخاتە سەر حکومەت تا هەڵوێستی لەبارەی رێککەوتنەکەوە توندتر بکات.
لە مانگی 12 یاسایەکی پەسەند کرد و ماوەی دو مانگی دانا بۆ سوککردنی سزاکان لەسەر ئێران
پەرلەمانی ئێران کە لەلایەن توندڕەوەکانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، لە مانگی 12 یاسایەکی پەسەند کرد و ماوەی دو مانگی دانا بۆ سوککردنی سزاکان لەسەر ئێران.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا کە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچو لەگەڵ هاوشانە بریتانی، فڕەنسی و ئەڵمانییەکەیدا تاوتوێی پرسی ئێران و چەند تەوەرێکی دیکەیان کرد لە کاتێکدا گروپەکە هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی دەکەن.
خةندان
