به هه‌ڵه 5 ڤاكسینی وه‌رگرت و هیچ نیشانه‌یه‌كی لابه‌لای لێ ده‌رنه‌كه‌وت
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "Straits Times"، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ پزیشكیی چاو له سه‌نگاپوره بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له كارمه‌ندانی ئه‌و سه‌نته‌ره، كه به‌رپرس بوو له سووككردنی كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه به‌ئاو، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له شوێنی كاركردنی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له‌كاتێكدا هاوكاره‌كه‌ی وایزانی ته‌واوی ئاوێته‌ی ده‌رمانه خه‌سته‌كه‌ی ناو سرنجهكه ته‌نها بۆ یه‌ك كه‌سه، بۆیه ته‌واوی ئاوێته‌ی ڤاكسینه‌كه ته‌نیا بۆخۆی به‌كارده‌هێنێت، كه له راستیدا به‌شی 5 كه‌سه و ده‌بێت به ئاو سووك بكرێته‌وه.
سه‌ره‌تا به‌و هه‌ڵه‌یه نازانرێت، ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك دوای كوتانه‌كه نه‌بێت، كاتێك هاوكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و لێی ده‌پرسێت: ئاوێته‌كه‌ی ناو سرنجهكه چی لێهات؟ ئه‌وكات پێی ده‌ڵێت بۆخۆمم به‌كارهێنا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پشكنین بۆ وه‌رگری ڤاكسینه‌كه كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه حاڵه‌ته‌كه‌ی زۆر ئاساییه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی لابه‌لای له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه، دواتریش بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ له نه‌خۆشخانه خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكان، پاشان به ته‌ندروستییه‌كی جێگیره‌وه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه.
له 30ی مانگی رابردووه‌وه هه‌ڵمه‌تی كوتان له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌نگاپوره ده‌ستیپێكردووه، سه‌ره‌تاش كارمه‌ندانی ته‌ندروستی یه‌كه‌م توێژ بوون كه ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیاكانی "ڤایزه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی و "بیونتیك"ی ئه‌ڵمانییان پێدرا.
سه‌رچاوه: نوفوستی
k24 -
