راپۆرتێكی پزیشكی: توشبون بە شێرپەنجەی مەمک لە کۆرۆنا زیاتربوە
بەپێی هه‌واڵێكی ”CNN”ی ئه‌مریكی، راپۆرتێكی پزشكی ئاشکرایکردوە، ساڵی رابردو نزیکەی 2300000 (دو ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار) حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی مەمک لە نێوان ژناندا تۆمارکراوە، ئه‌وه‌ش رێژه‌ی 11.7% له کۆی گشتی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه پێكده‌هێنێت.
شێرپەنجەی سییەکان به رێژەی 11.4%ی هەمو حاڵەتە دەستنیشانکراوەکان هەژمارکراوە
هاوکات له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، شێرپەنجەی سییەکان به رێژەی 11.4%ی هەمو حاڵەتە دەستنیشانکراوەکان هەژمارکراوە، کە بەپێی ئه‌و راپۆرتە نزیکەی 2200000 (دو ملیۆن و دوسه‌دهه‌زار)حاڵەته.
راپۆرته‌كه‌دا ئاشکراشیکردوە، هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی شێرپەنجەی مەمک دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی کێش و كه‌می جوڵه و زۆربه‌كارهێنانی مه‌ی و دواخستنی منداڵبون و كه‌می پێدانی شیر به منداڵ.
گۆڕینی ریزبه‌ندیه‌كه ئاماژه‌یه‌كی مەترسیدارە و ئەم جۆرەی شێرپەنجە وه‌ك په‌تایه‌كی لێهاتوه به‌شێوه‌یه‌كی زوبڵاودەبێتەوە
راپۆرتكه رونیشیکردەوە، گۆڕینی ریزبه‌ندیه‌كه ئاماژه‌یه‌كی مەترسیدارە و ئەم جۆرەی شێرپەنجە وه‌ك په‌تایه‌كی لێهاتوه به‌شێوه‌یه‌كی زوبڵاودەبێتەوە.
به‌پێی زانیاریه‌كانی دەزگای بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە لە ئەمریکدا، تەنها له ساڵی 2020 نزیكه‌ی 19300000 (نۆزده ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار) توشبو به شێرپه‌نجه تۆماركراوه و نزیكه‌ی 10000000 (ده ملیۆن)كه‌س له جیهان به‌و نه‌خۆشیه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خەندان
