جەنەراڵ تۆد، وۆلتەرز، فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە ئەوروپا : بڕیاری کشاندنەوەی 12 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا، هەڵوەشاوه

جەنەراڵ تۆد، وۆلتەرز، فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە ئەوروپا : بڕیاری کشاندنەوەی 12 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا، هەڵوەشاوه


ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، کە لە رۆژی 20-1-2021 دەست بەکار بوو، بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا، هەڵدەوەشێنێتەوە.

گۆڤاری (پۆلەتیکۆ)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا لێدوانێکی جەنەراڵ تۆد، وۆلتەرز، فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە ئەوروپا بڵاو کردووەتەوە، کە رایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی بڕیاری کشاندنەوەی 12 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا، هەڵوەشاندووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە مانگی 7ـی 2020، بڕیاری کشاندنەوەی 12 هەزار سەربازی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا، دابوو.

تۆد وۆڵتەرز هەروەها رایگەیاندووە، لوید ئۆستنی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی پێداچوونەوە بە پلانی کشاندنەوەکە دەکات و ”بەم نزیکانە“ بڕیاری کۆتایی لەبارەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپەوە دەدرێت.





باسنيوز
Top