بایدن: ئێستا کاتی گۆڕانی ئاراستەی کۆرۆنا و بوژاندنەوەی ئابورییە

 بایدن: ئێستا کاتی گۆڕانی ئاراستەی کۆرۆنا و بوژاندنەوەی ئابورییە
جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا لەمیانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەک سیناتۆری وڵاتەکەی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئێستا کاتی ئەوە هاتوە، ئاراستەی کۆرۆنا بگۆڕن و دەست بە بوژاندنەوەی ئابوری بکەن.

هەمو کۆک بون لەسەر ئەوەی کاتی ئەوە هاتوە، رەوتی کۆرۆنا بگۆڕێت و وڵات بەرەو ئاراستەیەک ببرێت کە دەست بە بوژانەوە بکات

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا بڵاویکردۆتەوە، لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران بۆ تاوتوێکردنی " پلانی رزگاری ئەمریکا" هەمو کۆک بون لەسەر ئەوەی کاتی ئەوە هاتوە، رەوتی کۆرۆنا بگۆڕێت و وڵات بەرەو ئاراستەیەک ببرێت کە دەست بە بوژانەوە بکات.

کۆبوینەوە بۆئەوەی تێبگەین چۆن روبەڕوی ئەو قەیرانانە ببینەوە کە ئێستا تێیکەوتوین

بایدن نوسیویەتی، " کۆبوینەوە بۆئەوەی تێبگەین چۆن روبەڕوی ئەو قەیرانانە ببینەوە کە ئێستا تێیکەوتوین."

تائێستاش ئەمریکا یەکەمە لەریزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا، بایدنیش پێشتر بانگەشەی ئەوەی کردوە بە میکانیزمێکی " بەهێزتر و جیاواز" روبەڕوی ئەو پەتایە دەبنەوە.










خەندان
Top