لێكۆڵینەوەیەك: كۆرۆنا بەھاكانی دیموكراتیەتی لە جیھان لەق كرد

لێكۆڵینەوەیەك: كۆرۆنا بەھاكانی دیموكراتیەتی لە جیھان لەق كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، راپۆرتێك ئاشكرایكرد، ئەو رێكارە تەنگەتاوانەی گیرانەبەر بۆ سنوورداركردنی پەتای كۆرۆنای نوێ لە ساڵی رابردوو كاریگەری نەرێنی كردە سەر ئازادییە دیموكراتییەكان لە گشت جیھاندا، ھەندێك لە دەوڵەتانی رۆژئاوا ئازدییە دیموكراتەكان نسكۆیان تۆماركردووە، كەچی لەھەندێك لە دەوڵەتانی ئاسیا پێشكەوتووە.

"پێنوێنی ساڵانەی دیموكراتییەت"، كە یەكەی ھەواڵگری ئابووری بڵاوی دەكاتەوە، ئاماژەیكردووە: لەئەنجامی شیكردنەوەی بۆ167 دەوڵەت مافەكانی كەسی نزیكە 70% داخورانی بەخۆیەوە بینیوە.

رێزبەندی فەرەنسا و پورتوگال بەتایبەتی دابەزێندرا بۆ رێزبەندی دەوڵەتانی "كەم دیموكرات"، لە حاڵەتی فەرەنسا بەھۆی قەدەغەی ھاتووچوو و بەربەستەكانی دیكەی سەپێنراو بەسەر جوڵەكردندا.

ئەمەش بووە ھۆی دابەزینی رێزبەندی گشتیی لە مەسەلەكانی ئازادییەكانی مەدەنی و بەشداری سیاسی و كاری حكومەت.

دابەزینی رێزبەندی پورتوگال رەنگدانەوەی پاشەكشەكردنی مشتومڕەكانی پەرلەمان بوو لە میانی تەنگژەی تەندرووستی بۆ لێكۆڵینەوە لە سەرۆك وەزیران لەسەر چۆنییەتی جێبەجێكردنی دەسەڵاتەكانی.

بەشێوەیەكی گشتی، راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە، "پەتای كۆرۆنا بووەتە ھۆی پاشەكشەكردنی ئازادییەكانی مەدەنی لەسەر ئاستێكی بەرفراواندا و ئاراستەی ئێستای لە دەمارگیری و چاودێریكردنی رای جیاوازی پەرەپێداوە".

ھەرچەندە ھاووڵاتیان لە زۆر حاڵەتدا پەسندیان كرد یان رازیبوون لە سەر بنەما توندەكانی دووربوونی كۆمەڵایەتی، كە ئامانج لێی سنوورداركردنی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا بوو، بەڵام سیاسەتە نایەكگیر و شێوازی جێبەجێكردنیان متمانەی زۆر خەڵكیان بە حكومەت و پێوەرە دیموكراتییەكان شكاند.

راپۆرتەكە لە دەرئەنجامدا گەیشتووەتە ئەوەی "پاشەكشەكردنی ئازادییەكانی مەدەنی و دەستدرێژكردنە سەر ئازادی رادەربڕین و سەرنەگرتنەكانی لێپێچینەوەی دیموكراتی، كە لە ئەنجامی پەتاكەوە روویاندا، كاری مەترسیدارن".

راپۆرتەكە گوتی: وابەستەیی كۆمەڵایەتی داڕما و كۆدەنگی لە بارەی پرسە سەرەكییەكان بوو بە ھەڵم و نەما.. جۆ بایدن رووبەڕووی ئاڵنگارییەكی گەورە دەبێتە لە نزیك كردنەوەی لە یەكتر لە وڵاتێكی بە توندی دابەشكراو بەسەر بەھا جەوھەرییەكاندا".

لێكۆڵینەوەكە گوتیشی: سێیەكی دانیشتوانی جیھان لە ژێر دەسەڵاتی سەركوتكاریدا دەژین و رێژەیەكی زۆریش لەوانە لە چین ھەنە".

سەرچاوە: "الحرة"
k24 -
Top