ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا: دەبێ تورکیا دەستبەرداری مووشەكی بەرگریی S400 بێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا: دەبێ تورکیا دەستبەرداری مووشەكی بەرگریی S400 بێت
جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریكا، دوێنێ شەو ٢ی٢ی٢٠٢١ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم كاڵن گوتەبێژی سەرۆكایەتیی کۆماری توركیا ئەنجام داوە و داوای لێ كرد توركیا دەستبەرداری كڕینی مووشەكی بەرگریی S400 لە ڕووسیا بێت.

بۆ یەكەمجارە لە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پێوەندی بە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیاوە بكات، بەڵام پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە مایەی دڵخۆشی نەبوو بۆ توركیا.

كۆشكی سپی لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلۆفۆنییەوە ئاشكرای دەكات، جەیك سولیڤان داوای لە ئیبراهیم كاڵن كردووە، توركیا دەستبەرداری S400 ببێت، چونكە ئەم هەنگاوە زیان بە ناتۆ دەگەیەنێت و لاوازی دەكات.

باس لەوەش كراوە بایدن زۆر مەبەستییەتی پێوەندیی نێوان توركیا و ئەمریكا بەهێز بێت و كێشەكانیان چارەسەر بكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جەیك نیگەرانییەكانی بایدنی لەبارەی چەند تەوەرێك بە كاڵن گوتووە كە پێشتر بووتە هۆكاری ناكۆكیی نێوان ئەمریكا و توركیا.

میدیاكانی توركیا لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەوە ئاشكرایان کردوو كاڵن بە جەیك سۆلیڤانی گوتووە، توركیا دەستبەرداری S400 نابێت، بەڵام ئامادەیە ناتۆ بەهێز بكەن و پەیوەندیی توركیا و ئەمریكاش بەهێز بكەنەوە.












باسنيوز




Top