وەزیرێکی ئیسرائیل: ناچارین بە تەنیا رووبەڕووی ئێران ببینەوە

وەزیرێکی ئیسرائیل: ناچارین بە تەنیا رووبەڕووی ئێران ببینەوە


وەزیرێکی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ناچار دەبێ بە تەنیا رووبەڕووی مەترسییەکانی ئێران ببێتەوە.

تساحی هەنگبی، وەزیری نیشتەجێکردنی ئیسرائیلی بە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئیسرائیل دوو رێگای لەبەردەمە، یان بە تەنیا هێرش بکاتە سەر بەرنامەی چەکی ناوکیی ئێران،یان لەگەڵ ئێرانێکی خاوەن چەکی ناوکی ئاشت ببێتەوە.

تساحی هەنگبی هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا ”هەرگیز“ هێرش ناکاتە سەر بەرنامەی ناوکیی ئێران، بۆیە ئیسرائیل ناچار دەبێ بە تەنیا کار لەسەر رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئێران بکات.

ئەو وەزیرە ئیسرائیلییە پێیوایە وڵاتەکەی جگە لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ئێران، هیچ رێگیەکی دیکەی لەبەردەم نییە.









باسنيوز
Top