به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی داوا ده‌كات پێكوته‌ی كۆرۆنا به یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت
تیدۆرس گیپرسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی وتارێكی له گۆڤاری"فۆڕین پۆلیسی" بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كا پێكوته‌ی كۆرۆنا به یه‌كسانی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا دابه‌ش بكرێت، كه پێویستیان به ڤاكسینه‌كه هه‌یه.
له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێت دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌یل و ئاره‌زووی نه‌ته‌وه‌یی و په‌یوه‌ندیی خراپی نێوان وڵاتان، به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه و گه‌یشتنی پێكوته‌كه به هه‌موو شوێنێك بۆ كۆتاییهێنان به په‌تاكه.
گیپرسۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌ره‌ڕای زۆربوونی بژارده‌ی ڤاكسین، به‌ڵام توانای ئێستای به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه ته‌نیا بڕێكی كه‌می پێویستیی سه‌ر ئاستی جیهان پڕ ده‌كاته‌وه.
له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه رێگه‌نه‌دان به كوتانی زۆرینه‌ی دانیشتوانی جیهان، ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامیی نه‌خۆشی و مردن، ده‌شبێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانكاریی نوێی ڤایرۆسی كۆڤید 19، به‌تایبه‌تی له نێوان ئه‌و كه‌س و دانیشتوانه‌ی بێ به‌رگرین.
باسنيوز
