ئەمریکا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکێشێتەوە

ئەمریکا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکێشێتەوە


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) کەشتییەکی سەربازیی فڕۆکەهەڵگری وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکێشێتەوە.

جۆن کێربی، بەرپرسی راگەیاندن پتناگۆن رایگەیاندووە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (نیمیتز) دوای 10 مانگ مانەوەی لە دەریای عەرەب، گەڕێندراوەتەوە ئەمریکا.

جۆن کێربی هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا کەشتییەکە، کە پێنج هەزار سەرباز لەسەری لە ئەرکدان، لە نێوان زەریای هیندی و ئەتڵەسی لە گەڕانەوەیە.

پێشر رۆژنامی (نیویۆرک تایمز) بڵای کردبووەوە، کە فەرمان کراوە کەشتیی نیمیتز بگەڕێتەوە بەندەری بریمیرتۆن لە رۆژئاوای ئەمریکا.




باسنيوز
Top