وەزیری تەندروستی بریتانیا زانیاری نوێ لەبارەی ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنای نوێ ئاشکرادەکات
33 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنای گۆڕاو( نوێ) لەجۆری گۆڕاوی ئەفریقای باشور تۆمارکراون
بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مات هانۆک وەزیری تەندروستی بریتانیا ئاشکرایکرد، 33 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنای گۆڕاو( نوێ) لەجۆری گۆڕاوی ئەفریقای باشور تۆمارکراون.
11 حاڵەتی دیکە بەکۆرۆنای "گۆڕاوی باڵا" تۆمارکراون لەبریستۆڵ لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی توشبون بە ڤایرۆسی گەشەکردبو لە لیڤەرپوڵ
هانۆک ئاشکراشیکردوە، 11 حاڵەتی دیکە بەکۆرۆنای "گۆڕاوی باڵا" تۆمارکراون لەبریستۆڵ لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی توشبون بە ڤایرۆسی گەشەکردبو لە لیڤەرپوڵ.
وەزیری تەندروستی بریتانیا راشیگەیاندوە، بەڕێگای گەڕانی ماڵ بە ماڵ ئەو حاڵەتە نوێیانەی توشبون بەجۆری گۆڕاوی کۆرۆنا لەلیڤەرپوڵ و بریستۆڵ دۆزراونەتەوە.
تائێستا لەبریتانیا سێ ملیۆن و 852 هەزار و 623 حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 108 هەزار و 13 کەس گیانیانلەدەستداوە.
خەندان
