له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 27 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 3/2/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 27 ملیۆن و 27 ھەزار و 347 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 26 ملیۆن و 911 ھەزار و 375 كه‌س بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 457 هه‌زار و 856 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا 16 ملیۆن و 750 ھەزار و 422 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
