راوێژكارانی بایدن و ئەردۆغان باسی سووریا، لیبیا و رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەكەن
ئاژانسی "ئەنادۆڵ"ی توركیایی بڵاویكردهوه، ھەردوو لایەن پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان و رەوشی سووریا، لیبیا و رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ھەروەھا پرسەكانی قوبرس، ئەفغانستان و "قەرەباخ"یان باسكرد.
ئاژانسەكە ئاماژەیكرد، ھەردوو بەرپرس "جەختیان لەسەر ھەوڵدان بۆ درووستكردنی پەیوەندیی درێژخایەن و توكمە و بونیاتنەر كردەوە لە ماوەی داھاتوودا".
روونیشیكردهوه، ھەردوو بەرپرس "ھاوڕابوون لە سەر پێویستی بەھێزكردنی پەیمانی ناتۆ و دەستكردن بە ھەنگاونان بۆ بەھێزكردنی ئاشتی و سەقامگیری لە جیھان و ناوچەكەدا".
سەرچاوە: ئاژانسی "ئەنادۆل"
k24 -
