دوو ئەفسەری FBI کوژران و سیانیش برینداربوون؛ تەقەکەرەکەش کوژرا

دوو ئەفسەری FBI کوژران و سیانیش برینداربوون؛ تەقەکەرەکەش کوژرا
لەکاتی بەدواداچوون بۆ کەسێک کە تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی منداڵان، لە باشووری ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، دوو ئەفسەری FBI کوژران و سێ ئەفسەری دیکەش برینداربوون.

نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا دەڵێت، تەقەکەرەکە لە شوقەیەکدا سەنگەری لە دژیان گرتبوو، هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە.

هاوکات ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە و ئەو نەخۆشخانەیەی کە بریندارەکانی بۆ گوێزراونەتەوە، ئامادەبوون.

پۆلیس داوای لە خەڵکی نزیک لە شوێنی رووداوەکە کردووە، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
rudaw -
Top