دادگای رووسیا حوكمی زیندانیكردنی بە 3 ساڵ ونیو بەسەر ناڤالنی داسەپاند
حوكمەكە لەسەر داوای دەستەی فیدراڵی رووسیا بوو بۆ جێبەجێكردنی سزاكان، دوای ئەوەی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی ناڤاڵنی "چەندین جار سەرپێچیی كردووە و بەشێوەیەكی بەرنامەكراوە" لە مەرجەكانی جێبەجێنەكردنی حوكمەكە. تەنانەت پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ئەڵمانیا لە ھاوینی رابردوو، بەبێ ھیچ پاساوێكی لەبار پێشكەش بكات.
نوێنەری دەستەی جێبەجێكردنی سزاكان رایگەیاند، ناڤالنی لەوەتەی حوكمی جێبەجێنەكراوی پێش شەش ساڵ وەرگرتووە، 60 جار سەرپێچی سیستەمی گشتیی كردووە.
دەستەكە داوایكرد، حوكمەكە لە جێبەجێنەكردن ببێتە جێبەجێكردنی زیندانیكردن بە سێ ساڵ و نیو، ئەمە جگە لە سزادانی بە گوژمەی 500 ھەزار رۆبل (نزیكەی 6.6 ھەزار دۆلار).
دادگاییكردنەكە لەنێو گرتنەبەری رێوشوێنێكی ئەمنی توند لە شەقامەكانی دەوروبەری دادگایەكە بەڕێوەچوو و پۆلیس ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی لایەنگری ناڤالنی دەستگیركرد.
ژمارەیەك لە نوێنەرانی باڵیۆزخانەكانی بیانی لە بارەگای دادگاكەدا ئامادەبوون و رووسیا ئەمەی بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی رووسیا وەسفكرد.
ناڤالنی لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ لە 17 كانوونی دووەم دەستگیركرا، كاتێك لە بەرلینەوە دەھاتەوە دوای ئەوەی چارەسەری وەرگرت، پاش ئەوە لە ئابی رابردوودا ژەھرخوارد كرا.
دوای دەستگیركردنی ناڤالنی لایەنگرانی لە زۆربەی شارەكانی رووسیا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بەپێی راپۆرتەكان تاكو ئێستا بە ھەزاران كەس لە لایەنگرانی لەسەرتاسەری رووسیا دەستگیركراون.
k24 -
