سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد بۆ کۆچی دوایی (دڵشاد تاڵەبانی) باوکی.

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
k24 -
Top