ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێس ترەمپ تۆمەتبار دەكەن بە ھەڕەشەكردن لەدەستوور
دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی نوینەرانی ئەمەریكا مشتومڕ دەكەن و خۆیان ئامادە دەكەن بۆ دادگاییكردنی ترەمپ بە تۆمەتی ھاندان لەسەر یاخیبوون دژ بە حكومەت، و ترەمپ ئاراستەی كۆمەڵە كەسانێكی ئاژاوەگێڕ كردووە بەرەو بینایەی كاپیتاڵ ھیڵ، بەپێی قسەكانی "رۆیتەرز".
ھەروەھا دیموكراتهكان پاساوی كۆمارییەكانیان رەتكردەوە، لەوەی ناكرێت ترەمپ رووبەڕووبوونەوەی دادگاییكردنی دوورەپەرێزی بكرێتەوە لەبەر ئەوەی لە پۆستەكەی نەماوە.
لایەنگرانی ترەمپ لە 6ی كانوونی دووەم، ھەڵیانكوتایە سەر بینایەی كاپیتاڵ ھیڵ، بۆ لەكارخستنی دانیشتنی پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە بەرژەوەندی بردنەوەی جۆ بایدن، ھێرشكاران بەربەستە ئەمنییەكانیان تێپەڕاند و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمنی رووبەڕووبوونەوە لە كۆنگرێسی ئەمەریكادا و بووە ھۆی كوشتنی 5 كەس و برینداربوونی 50 پۆلیس و بەلای كەمەوە 68 دەستگیركران لە لایەنگرانی ترەمپ.
سەرچاوە: "رۆیتەرز"
k24 -
