بایدن تیمێكی كاركردن درووستدەكات بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی ئەو خێزانانەی ترەمپ پەرتی كردوون

بایدن تیمێكی كاركردن درووستدەكات بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی ئەو خێزانانەی ترەمپ پەرتی كردوون
بڕیارە سەرۆكی ئەمه‌ریكا، جۆ بایدن تیمێكی كاركردن پێك بھێنێت بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی ئەو خێزانانەی لە سەر سنووری مەكسیك پەرت كران لە لایەن ئیدارەی سەرۆكی پێشوو، دۆناڵد ترەمپ، بەپێی ئەوەی رۆژنامەی گاردیان رایگەیاندووە.

گوتیشی: پلانی تایبەتی بایدن سەبارەت بە كۆچبەران، خۆی لە "گریمانەی سەرەكی دەدۆزێتەوە، كە ناواخنی ئەوەیە، وڵاتەكەمان زیاتر ئارام و پێشدەكەوێت بەھەبوونی سیستەمێكی دادپەروەرانە و ئارام و رێكخراو، كە پێشوازی لە كۆچبەران و پەنابەران بكات و خێزانەكان بەیەكەوە بن و رێگا بە پەنابەرانی نوێ ھاتوو و ئەو كەسانەی چەند نەوەیەكە لێرەن بدات بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تەواو بەشداری لە ئاوەدانكردنی وڵاتەكەمان بكەن .

ھەندێك لە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ روونیانكردەوە، ئەو تیمەی پێكدەھێنرێت، كاردەكات لە پێناو كۆكردنەوەی خێزانەكان بەڕێگای دەستنیشانكردنیان و ھەوڵدان بۆ كۆكردنەوەی تەواوی ئەو منداڵانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون لە لایەن ئیدارەی "ترەمپ"ەوە.

بەرپرسان گوتیشیان: ئەوان ناتوانن دەستنیشانی ژمارەی ئەو منداڵانە بكەن، كە دەبێت بە خێزانەكانیان شاد ببنەوە، چونكە سیاسەتەكە وا جێبەجێ كراوە، بەبێ ئەوەی ئامرازێك ھەبێت بۆ بەدواداچوونی ئەو خێزانانەی پەرت بوونە.

سەرچاوە: “RT”
k24 -
Top