ئه‌مریكا به‌ڵێنی هاوكاری دارایی و سه‌ربازی به ئۆكراینا ده‌دات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڵێنی هاوكاری ئابووری و سه‌ربازیی كاریگه‌ری به ئۆكرانیا داوه .
نید برایس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دیمتری كۆلیبای هاوتا ئۆكراینیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌روی پێشكه‌شكردنی سه‌ربازی و ئابوریه‌وه هاوكارێكی كارای ئۆكراینا ده‌بێت، له‌و روه‌شه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌وله‌ویه‌ت به سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاك و سه‌ربه‌خۆیی ئۆكراینا ده‌دات
نید برایس راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وله‌ویه‌ت به سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاك و سه‌ربه‌خۆیی ئۆكراینا ده‌دات و پشتگیری خواسته‌كانی ئۆكراینای ئه‌وروپی ئه‌تڵه‌سی ده‌كات.
گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دیپلۆماسی بۆ پرسی كریمیا و بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا
جگه له‌وه‌ش هه‌ردو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئۆكراینا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دیپلۆماسی بۆ پرسی كریمیا و بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا، هه‌روه‌ها هه‌ردولا باسیان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ئیداری و به‌رگرتن له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.
پێشتر، دیمتری كۆلیبا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا باسی له ده‌ستپێكی "ڕۆژێكی نوێ" كرد، له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كیف و واشنتن.
باسنيوز
